ڕیاڵ مەدرید شوێنگرەوەی مارسیلۆ دەستنیشان دەکات

0

یاریگا

لە ئەگەری ڕۆیشتنی ماڕسیلۆی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید، کارگێڕی یانەی شاهانە ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگی وەک شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە ڕیاڵ مەدرید لە ترسی رۆیشتنی پێشبینی کراوی ماڕسیلۆ بۆ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی، پەیوەندی بە ماڕکۆس ئالۆنسۆی بەرگریکاری یانەی چێلسی لەندەنی کردوە بۆ ئەوەی لە ئەگەرەکانی هاتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید زانیاری وەربگرن تا بتوانن لە داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

ئاشکرایە کە ماڕسیلۆ دوای ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بۆ یانەی یۆڤی بووەتە ئامانجێکی سەرەکی یانەی خانمە پیرەکە کە دەیەوێت یاریزانە بەڕازیلییەکە لەبەر خاتری ڕۆنالدۆ ڕازی بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەستێرە پورتوگالییەکە لە یانە ئیتاڵیەکە یاری بکات و سوود لە هەماهەنگی نێوان هەردوو یاریزانەکە وەربگیرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.