رۆناڵدۆ لە پێناو یانەکەی یاری بۆ هەڵبژاردەکەی ناکات

0
Ronaldo

Ronaldo

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی یۆڤێنتۆس بەشداری یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ناکات لە ئیتاڵیا دەمێنێتەوە.

بریارە یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا مانگی سێبتامبەر دەست پێ بکرێت و هەڵبژاردەی پۆرتوگالیش لە یەکەم یاریدا رووبەرووی ئیتاڵیا دەبێتەوە، بەڵام تەنها یەک هەفتە دوای ئەم یارییە خانمە پیرەکە یەکەم یاری خۆی لە چامپیۆنزلیگ ئەنجام دەدات، بۆیە دۆن رەتیکردۆتەوە بەشداری ئەم یارییانە بکات و دەیەوێت لە تۆرین بەردەوام بێت لە راهێنانەکانی.

خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆتە شوێنگرەوەی ئەو یارییە دۆستانانەی کە ئەنجام دەدرێن و هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال، ئیتاڵیا و پۆلەندا لە یەک کۆمەڵەدا رووبەروو دەبنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.