مارسیلیا یاریزانێکی رۆمای کڕی

یانەی مارسیلیای فەرەنسی بە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ یاریزانی یانەی رۆما کێڤین ستروتمانی هێنایە ریزەکانی.

یانەی مارسیلیا لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوە.

بەگوێرەی میدیا وەرزشیەکانی ئیتالیا، ستروتمان نەیویستووە رۆما جێبهێڵێت و دووچاری خەمباری بووە کاتێک یانەکەی پێی گوتووە کە ئەو چیدیکە بەشێک نیە لەو یانەیە.

رۆما هەر یەک لە یاریزانان ستیڤن زۆنزی، خافیەر پاستۆرێ و بریان کریستانتێی بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە کڕیوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا