ئینێستا چاودێری یارییەکانی بارسێلۆنا دەکات


یاریگا

ئەندریاس ئینێستا، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند کە ئەو بە جێهێشتنی بارسا بڕیاری دروستی داوە و ئاشکرای کرد کە بە بەردەوامی چاودێری یارییەکانی یانەکەی پێشووی دەکات.

لەم بارەیەوە ئینێستا کە ئێستا بۆ یانەی ڤیسڵ کۆپی ژاپۆنی یاری دەکات، لە چاوپێکەوتنێکی ماڵپەڕی فەرمی یانەی بارسێلۆنا دەڵێت” پێم وایە من بڕیاری دروستم دا کاتێک ڕۆیشتم، لەو ساتە ساتێکی نایاب لەسەر ئاستی کەسێتی و خێزانی بەسەر دەبەم، هەروەها گوتیشی بە بەردەوامی چاوم لەسەر یارییەکانی یانەی بارسێلۆنایە و ئاگادارم کارەکان چۆن بەڕێوە دەچێت، لەگەڵ گرێبەستە تازەکانیش تیپەکە بەهێزتر دەبێت و هەست دەکەم کەسایەتی تیپەکە بەهێز دەبێت”.

دەربارەی مێسی کە ئێستا کاپتنی یانەکەیە، ئینێستا گوتی ” مێسی پێویستی بەوە نییە نیشانەی کاپتن هەڵبگرێت تا ببێتە سەرکردە، ئەو لەگەڵ ئارەجەنتین دەمێکە سەرکردایەتی تیپەکە دەکات لە بارسێلۆناش هەمان شتە ئەو پێویستی بەوە نییە ئامۆژگاری لە من وەربگرێت، من کاتێک یاریم لەگەڵ دەکرد تەنها چێژم لە یاریکردن لەگەڵ ئەو ئەستێرەیە وەردەگرت.

ئەندریاس ئینێستا کە ئەمساڵ بە فەرمی یانەی بارسێلۆنای جێهێشت و ڕووی کردە خولی ژاپۆنی و ئێستا لەگەڵ یانەی ڤیسل کۆپی یاری دەکات و دوو گۆڵی جوانیشی لە خولەکە بۆ یانەکەی تۆمار کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر