وەرزشوانێکی کورد میدالیای زێڕی یارییەکانی ئۆلۆمپی ئاسیای دەستبەرکرد

یاریگا

حوسێن کەیهانی، یاریزانی (گۆڕەپان و مەیدان) کە کوردە و خەڵکی کرماشانە، دوێنێ لە یارییەکانی ئاسیا لە جاکارتا توانی لە پێشبڕکێی 300 مەتردا خەڵاتی زێڕ بۆ ئێران بباتەوە.

حوسێن کەیهانی، لە بەرانبەر ڕکابەرەکانی خۆی لە وڵاتانی “قەتەر، بەحرێن، چین و ژاپۆن” لە کێبڕکێی کۆتایی سەرەتا لە دواوە بوو، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی قۆناغەکانی کێبڕیکێکە توانی بێتە پێشەوە تا هاتە پێشەنگ و دواتریش توانی زۆر بە کارامەیی پلەی یەکەم و میدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت.

حوسێن کەیهانی یاریزانی تەمەن 28 ساڵی گۆڕەپان و مەیدانی خەڵکی شاری “سونقوڕ”ی سەر بە پارێزگای کرماشانە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر