نێیمار گورزێکی دیکە لە یانەی ریاڵ مەدرید دەدات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی سەبارەت بە ڕۆیشتنی لە ماوەی داهاتوو بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید هەودارانی یانەی شاهانەی تووشی شۆک کرد.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە نێیمار لە وەلامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان دەربارەی ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی بۆ یانەی ریال مەدرید گوتی ” من گرێبەستم لەگەڵ پاریس هەیە و لە پاریسیش دەمێنمەوە”بەمەش یاریزانە بەڕازیلییەکە بۆ دووەم جار لە ماوەیەکی کورتدا هەواڵی ڕۆیشتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕەت دەکاتەوە، لە کاتێکدا میدیاکان باس لەوە دەکەن کە بۆ وەزری داهاتوو یانەی ریاڵ بە نیازە بری 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ هێنانی نێیمار سەرف بکات.

ئاشکرایە کە نێیمار جۆنیۆر لە وەرزی ڕابردوو دوای شکاندنی گرێبەستەکەی بە بەهای 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بارسێلۆنا پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر