پاریس سان جێرمان دوایین مۆڵەت بە ئەدریان ڕابیۆ دەدات

یاریگا

بەگوێرەی راپۆرتی کەنالێکی فەرنسی یانەی پاریس سان جێرمان دوایین مۆڵەتی بە (ئەدریان ڕابیۆ)ی ناوەڕاستکاری یانەکە داوە، بۆ ئەوەی گرێبەستێکی تازە لەگەڵ یانەکە واژۆ بکاتەوە.

کەناڵی +canal d ی فەرنسی ئاماژەی کردوە کە یانەی پاریس دوایین مۆڵەتیان بە ڕابیۆ داوە بۆ ئەوەی سەبارەت بە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی بە تەواوی خۆی یەکلایی بکاتەوە، بەگوێرەی سەرچاوەکە پاریس تا سبەی چوارشەممە چاوەڕێی یاریزانەکە دەکات کە لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی کۆتایی پێ دێت، پێشبینیش دەکرێت ئەگەر یاریزانەکە ڕازی نەبێت گرێبەست تازە بکاتەوە، نرخێک بۆ فرۆشتنی یاریزانەکە دیاری بکەن لەبەر ئەوەی لە وادەی گواستنەوەی زستانە نرخی یاریزانەکە زۆر دادەبەزێت لەبەر ئەوەی دوای تەواو بوونی گرێبەستەکەی دەتوانێت بە خۆڕایی یانەکە جێ بهێلێت.

ئاشکرایە کە یانەی بارسێلۆنا زۆر بە گواستنەوەی ڕابیۆ سەقاڵە و یاریزانەکەش بە پێی میدیاکان ئارەزووی یاری کردنی بۆ یانەی بارسێلۆنا هەیە، بۆیە نایەوێت گرێبەستێکی تازە لەگەڵ یانە گەورەکەی پاریس واژۆ بکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر