ڤاڵڤێردی بەر لە یاری هۆسیکا هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت

یاریگا

کاستی ڕاهێنەرانی یانەی بارسێلۆنا بەر لە یاری گەڕی سێیەمی لیگای ئیسپانیا بەرامبەر یانەی هۆسیکا هەوالێکی دڵخۆشکەریان لە تاقمی پزیشکی یانەکە پێگەیشت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە تاقمی پزیشکانی یانەکە بە ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسایان ڕاگەیاندوە کە (کاسپەر سیلیسین)ی گۆڵپارێزی هۆڵەندی یانەکە لە پێکانەکەی چاکبووتەوە و بۆ یاری داهاتووی یانە بەرانبەر هۆسیکا لە میانی گەڕی سێیەمی لیگای ئیسپانیا ئامادە دەبێت، بەگوێرەی قسەی پزیشکان سیلیسین لە ماوەی ڕابردوو هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی زۆر بە خێرایی تێپەڕ کردوە و دەتوانێت دەست بەمەشقەکان بکاتەوە.

ئاشکرایە کە سیلیسین بەهۆی پێکانێک لە ماسوولکەکانی پێی چەپی ناوەکەی لە نێو لیستی یاری بارسا بەرانبەر بەلەد وەلید نەبوو، یارییەکەش بە تاکە گۆڵێک بۆ بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر