پاریس سان جێرمان لە فیفا سکاڵا لەسەر بارسێلۆنا تۆمار دەکات

یاریگا

کێشەکانی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان لەسەر یاریزان (ئەدریان ڕابیۆ) پەرە دەسەنێت و بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنیش یانە پاریسییەکە بەنیازە لە فیفا سکاڵا لەسەر بارسا تۆمار بکات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە پەیوەندییەکانی ئەو دوو یانەیە لەگەڵ رۆیشتنی نێیمار بۆ پاریس بەتەواوی بەرەو خراپی ڕۆیشتوە، لەم ساتەش کارگێڕی پاریس بەهۆی پەیوەندی کردنی ڕاستەوخۆی بارسا بە یاریزان ڕابیۆ بیر لەوە دەکاتەوە سکاڵای فەرمی پێشکەش بە فیفا بکات، لەبەر ئەوەی یاریزانەکە بە پێی یاساکان نەگەیشتوەتە دوایین شەش مانگ لە گرێبەستەکەی، لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە پێشکەش گرێبەست بۆ ئیڤان ڕاکیتیچ وەڵامێکی پاریس بوو بۆ بارسێلۆنا بەوەی ئەوانیش دەتوانن بە هەمان شێواز وەڵام بدەنەوە.

ئاشکرایە کە بەم دواییە بارسا هەر یەکە لە ئاریک ئەبیدال و پیپ سیگۆڕای بۆ پاریس ڕەوانە کرد بۆ ئەوەی بۆ گواستنەوەی ڕابیۆ گفتو گۆ بکەن، بەڵام یانە فەرەنسییەکە ڕازی نەبوو دەستبەرداری ئەستیرەکەی ببێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر