بە ڤیدیۆ .. لە یارییەکی تۆپی پێی ئافرەتان یاریزانێکی يەدەگ 9 گۆڵ تۆمار دەکات

یاریگا

لە میانی یارییەکانی تۆپی پێی ئافرەتان لە خولی ئۆلۆمپی ئاسیا کە لە وڵاتی ئەندونوسیا بەردەوامە، کچە یاریزانێکی چینی لە گێمی دووەم وەک یەدەگ دادەبەزێت و 9 گۆڵ تۆمار دەکات.

لەم یارییەدا هەڵبژاردەی ئافرەتانی چینی بە ئەنجامی 16-0 لە هەڵبژاردەی تاجیکستانی بردەوە، ئەنجامەکە چاوەڕوانکراوبوو، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەکراو بوو ئەوەبوو کە یاریزانی چینی (وانگ شانشان) خاوەن درێسی ژمارە 11 کە لە خولەکی 56 هاتە نێو یاریگا بتوانێت تا کۆتایی یارییەکە و لە ماوەی 39 خولەک بە کاتی زیادکراویش 9 گۆل تۆمار بکات، کە 3 گۆڵیان لە کاتی زیاد کراودا بووە !

ئەوەی خوارەوە ڤیدیۆیی یارییەکەیە:

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر