بایەڕن میونشین وادەی دوور کەوتنەوەی کومانی ڕاگەیاند

یاریگا

دوای ئەوەی کینجسلی کومان، یاریزانی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی لە یاری بەرانبەر هۆفنهایم تووشی پێکان هات، یانە باڤارییەکە وادەی دوور کەوتنەوەی یاریزانەکەی ڕاگەیاند.

لەم ڕووەوە، یانەی بایەڕن لە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاویکردوەتەوە کە بە پێی پشکنینەکان دەرکەوتوە کە کومان تووشی هەڵزڕانی بەستەرەکانی جومگەی پێی چەپی هاتوە و بۆیە پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت و یاریزانەکەش بەلانی کەم بۆ ماوەی 3 مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، بەمەش یاریزانەکە جارێکی تووشی پێکان هاتەوە دوای ئەوەی پێشووتر بەهۆی پێکان لە لیستی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ مۆندیالی ڕوسیا دوور خرایەوە.

کومان تەمەنی 22 ساڵە و یەکێکە لە باشترین یاریزانە لاوەکانی بۆندزلیگای ئەڵمانیا و پارساڵیش ئاستێکی نایابی لەگەڵ یانە باڤارییەکە پێشکەش کردبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر