باوکی هازارد هەموو شتێکی ئاشکرا کرد

Edin Hazard

Edin Hazard

یاریگا
تیەری هازاردی باوکی ئێدین هازارد ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا چوونی زیدان بە هۆکاری یاری نەکردنی کوڕەکەی لە ریزەکانی ریال مەدرید دەزانێت.

باوکی ئەستێرەی بلوز لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت کە کوڕەکەی لە ساڵانی رابردوو ئارەزوی هەبوو لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید یاری بکات، بەڵام دوای چوونی زیدانی راهێنەر ئەو یاریزانەش ئارەزوکانی گۆڕی و لەوانەشە هیچ کاتێک یاری بۆ ئەو یانەیە نەکات.

هازارد ساڵێکی دیکە لە گرێبەستەکەی ماوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رازی نەبووە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بۆیە بەرپرسانی مێرنگی هیوایان ماوە بە هاتنی ئەم یاریزانە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر