پاریس ڕابیۆ بە دوو ئەستێرەی بارسێلۆنا دەگۆڕێتەوە

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی یانەی پاریس سان جێرمان چاوی بریوەتە دوو ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا و دەیەوێت ڕێکەوتنێک بکات بۆ گواستنەوەی ئەوەی ئەو دوو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە پاریس هەموو هەوڵی خهۆی خستوەتە گەڕ بۆ ئەوەی سێرجیۆ بۆسکێتس و ئیڤان ڕاکیتیچ لە بارسا بۆ یانەکە بگوازێتەوە لە بەرانبەر ئەمەش یانە فەرنسییەکە ئامادەیە ئەدریان ڕابیۆ و بڕە پارەیەکی زۆر بە یانەی بارسێلۆنا بدات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە بڕیارە مەرجی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی بۆسکێتس بۆ 200 ملیۆن یۆرۆ بەرز بکرێتەوە، بێ ئەوەی گرێبەستەکەی درێژ بکرێتەوە، لە کۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە ئەو کارە جێبەجێ کردنی ئاسان نابێت، بەڵام گەر بارسا ڕێگەی بە رۆیشتنی دوو ئەستیرەکەی هێڵی ناوەڕاست دا، ئەوا واتای ئەوەیە کە یانەکە دەیەوێت بۆ داهاتوو پشت بە یاریزانی لاو ببەستێت و پڕۆژەی خۆی بەو لاینە دەگۆڕێت و بۆ ئایندە پشت بەیاریزانی لاو دەبەستێت.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا لە یەکەمین یاری لیگای ئیسپانیا توانی بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤیسی بردەوە و توانی سێ خاڵ لە دەستپێکی لیگای ئیسپانیا بەدەست بهێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر