ڕاهێنەری خیتاڤی بە ئاستی یاریزانانی دڵتەنگە

یاریگا

دوا بەودوای دۆڕاندنی یانەکەی بەدوو گۆڵی بێ وەڵام بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید، خۆزێ بۆردالاس ڕاهێنەری یانەی خیتاڤی دڵتەنگی و ناڕەزامەندی خۆی بەرانبەر ئاستی یاریزانانی لەو یارییە دەربڕی.

بۆردالاس بە رۆژنامەنووسانی گوت” چاوەڕێی زیاترم لە یاریزانان دەکرد لە دەستپێکی لیگای ئیسپانیا، من باسی ئەنجامەکە ناکەم بەڵکو ئاستی یانەکەم، ئێمە پێویستبوو یارییەکە لەسەر ڕیاڵ مەدرید قورستر بکەین، بەڵام ئێمە گۆڵی دووەممان پێ بەخشین و ئەوەش زیاتر یارییەکەی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕیاڵ مەدرید و ورەی یاریزانان بەرەو نەمان ڕۆیشت.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەری خیتاڤی ستایشی ڕۆڵی (ڤار)ی کرد و گوتی ” بەکارهێنانی ڤیدیۆ لە لیگای ئیسپانیا کارێکی باشە و خزمەتی یارییەکە دەکات، لەو یارییەش بەهۆی ڤیدیۆ لێدانێکی سزای نادروست بۆ ریاڵ مەدرید ڕەتکرایەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر