گۆڵپارێزەکەی کیڤۆ ڤێڕۆنا ناوەڕۆکی نامەیەکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی ستیڤانۆ سۆرنتینۆ گۆلپارێزی یانەی کیڤۆ ڤیڕۆنا لە یاری بەرانبەر یۆڤێنتۆس بەهۆی خۆپێکدادانی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ تووشی شکانی لووت هات، گۆڵپارێزەکە ناوەڕۆکی نامەیەکی ڕۆناڵدۆی خستە ڕوو.

لەم بارەیەوە سۆرنتینیۆ ڕایگەیاندوە کە ئەو دوای ئەوەی تووشی پێکان هات لە یاری بەرانبەر یوڤی بەهۆی خۆپێکدادانی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ نامەیەکی یاریزانە پورتوگالییەکەی پێ گەیشتوە کە تێیدا لە تەندروستی دەپرسێت و هیوای چاک بوونەوەی بۆ دەخوازێت، بۆیە ئەویش لە پەیجی خۆی لە تویتەر وەڵامی داوەتەوە و باسی نامەکەی کردووە و نووسیویەتی ” نامەیەکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆم پێگەیشت کە هیوای خواستوە بە زووترین کات چاک ببمەوە، سوپاس بۆ تۆ ئەی ئەفسانە”.

ئاشکرایە کە سۆرنیتنۆ لە یاری بەرابنەر یۆڤی وەک ئەستێرەیەک دەرکەوت و وێرای دۆڕانی یانەکەی بەڵام توانی چەند تۆپی مەترسیداری ڕۆنالدۆ لە گۆڵەکەی دوور بخاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر