بواتینگ لە پاریس نزیک دەبێتەوە

بواتینگ نزیکە لە جێهێشتنی بایەرن میونخ و  گەشتن بە پاریسان جێرمان بەڵام سەرۆکی بایەرن دەڵێت ٥٠ بە ٥٠ چانس هەیە.

بواتینگی ٢٩ ساڵ حەوت ساڵە لە بایەرن میونخە بەڵام ئێستا دەنگۆی گواستنەوەی بۆ یانەی پاریسان جێرمان بڵاوکراوەتەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی سکای سپۆرت، سەرۆکی یانەی بایەرن میونخ، ئولی هۆینێس لەو بارەیەوە گووتی

“چانسی گواستنەوەی بواتینگ ٥٠ بە ٥٠ یە”.

“ئەو بە راهێنەری گووتوە کە دەیەوێت بڕوات، ئەگەر یاریزانێک بیەوێت بڕوات و ئێمەش شوێنگرەوەمان هەبێت ئەوا دەبێت لەسەری رێکبکەوین”.

“پاریس ئەو یانەیە کە دەیەوێت، ئەگەر ئەوان بیانەوێت بەشێوەی خواستن بیگوازنەوە ئەوا تەنها کاتێک دەبێت ساڵی داهاتوو ئۆفەری کڕینی بدەنێ”.

“بەڵام ئێمە دڵخۆشدەبین ئەگەر ئەو بمێنێتەوە، ئەو یاریزانێکی زۆر باشە”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا