ئامارەکانی فێدرەر و جۆکۆڤیچ پێش یاریە ئاگرینەکەی ئەمشەویان

0


یاریگا- بڕیاڕە ئەمشەو کاتژمێر 11:00 هەردوو یاریزان ڕۆجێر فێدرێر و نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی سینسیناتی بەیەک بگەن. لەم بابەتە ئامارەکانی هەردوو یاریزان دەخەینە ڕوو.

هەردوو یاریزان ٤٥ یاری ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، ٢٣ یاری جۆکۆڤیچ براوە بووە و ٢٢ یاریش فێدرێر براوە بووە.

لە جۆری یاریگاکان:
لە یاریگای ڕەق (تارتان) ٣٤ یاری ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، هەردوو یاریزان ١٧ یاری براوە بوونە.

لە یاریگای گل ٨ یاری ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، هەردوو یاریزان ٤ یاری براوە بوونە.

لە یاریگای چیمەن ٣ یاری ڕوبەڕی یەکتر بوونەتەوە، ٢ یاری جۆکۆڤیچ براوە بووە و یەک یاریش فێدرێر.

لە جۆری پاڵەوانێتیەکان:
لە پاڵەوانێتیەکانی گراندسلام ١٥ جار ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، ٩ یاری جۆکۆڤیچ براوە بووە و ٦ یاریش فێدرێر براوە بووە.

لە پاڵەوانێتیەکانی ماستەرز ١٨ یاری ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، هەردوو یاریزان ٩ یاری براوە بوونە.

لە قۆناغی پاڵەوانێتیەکان:

لە قۆناغی کۆتایی ١٧ یاری ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، ١١ یاری جۆکۆڤیچ براوە بووە و ٦ یاریش فێدرێر براوە بووە.
لە قۆناغی نیوەی کۆتایی ٢٢ یاری ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە، هەردوو یاریزان ١١ یاری براوە بوونە.
لە قۆناغی چارەگی کۆتایی یەک یاری ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە و فێدرێر براوە بووە.
لە قۆناغی ١٦ یەک یاری ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە و فێدرێر براوە بووە.
لە قۆناغی ٦٤ یەک یاری ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە و فێدرێر براوە بووە…

جێی سەرنجە:
ڕۆجێر فێدرێر جارێک براوەی یاری بووە کاتێک لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتی مۆنتی کاڕلۆی ساڵی ٢٠٠٨ جۆکۆڤیچ بە هۆی پێکانەوە کشاوەتەوە.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ جارێک لە یاری کۆتایی براوە بووە، کاتێک ڕۆجێر فێدرێر بەهۆی پێکان باشداری یاری کۆتایی پاڵەوانێتی لەندەن (کاس ماستەرز)ی نەکرد لە ساڵی ٢٠١٤

نوسینی / شاڵاو محەمەد

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.