گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاری بەرانبەر خیتاڤی ئاشکرا دەکرێت

یاریگا

بڕیارە ئەمشەو یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یەکەمین یاری خۆی لە لیگای ئیسپانیا ڕووبەڕووی یانەی خیتاڤی ببێتەوە، بەر لەو یارییەش ڕۆژنامەیەکی مەدریدی گۆڵپارێزی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەو یارییە ئاشکرا دەکات.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) ئاماژەی کردوە کە (کیلۆر ناڤاس) تا ئەو ساتەش لە رووی ئامادەکارییەکان لە کۆرتوا لە پێشترە و بۆیە چاوەڕێ دەکرێ بۆ یاری ئەمشەویش ناڤاس وەک گۆڵپارێزێکی سەرەکی لە پێکهاتەی جولیان لۆپیتیجی یاری دەکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە هۆکاری یاری کردنی گۆڵپارێزە کۆستاریکییەکە ئەوەیە کە ئەو لەسەرەتای خۆئامادەکارییەکانی ریال مەدرید بەشداری کردوە و گەیشتوەتە ئامادەییەکی باشتر، لە کاتێکدا کۆرتوا تازە پەیوەندی بە یانەی شاهانە کردوە و مەشقی زۆریشی لەگەڵ یانەکە نەکردوە.

ئاشکرایە کە ناڤاس لە یاری سوپەری ئەوروپا بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی هەڵە کوشندەکانی هێڵی بەرگری یانەکەی چوار گۆڵی لێ تۆمار کرا و لەکۆتاییشدا ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی 4-2 یارییەکەی لە کاتی زیادکراو دۆڕاند.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر