فێرمینیۆ چاوەڕێی بەدەستهێنانی نازناوەکان دەکات


یاریگا

بەر لەوەی لە دووەمین یاری پرێمەرلیگدا ڕووبەڕووی یانەی کریستال پالاس ببنەوە، ڕۆبیرتۆ فێرمینیۆ، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول دڵخۆشی خۆی لەگەڵ یانەکەی دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەم وەرزە وەرزی بەدەستهێنانی نازناوەکان دەبێت.

لەم بارەیەوە فێرمینیۆ گوتی” گەشبینم دوای کۆمەڵێک گرێبەستی تازەی یانەکەم کە ئەم وەرزە کارێکی مەزن دەکەین و خەونەکانمام دەهێنینە دی بە گەڕانەوە جارێکی دیکە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان، ئەم وەرزە یانەکەمان لە پارساڵ بەهێزترە، ئێمەش پێویستە یاریمەتی یاریزانە تازەکان بدەین تا زوو لەگەڵ یاریکردنمان خۆیان بگونجێنن.

لە درێژەی قسەکانیدا و سەبارەت بە داهاتووی خۆی یاریزانە بەڕازیلییەکە گوتی ” نازانم داهاتوو چی ڕوودەدات، بەڵام ئەوەی لێی دڵنیام ئەوەیە کە من ئێستا تەنها بیر لە یانەی لیڤەرپول دەکەمەوە و دەمەوێت لەگەڵ ئەو یانەیە هەموو پاڵەوانێتییەکان بەدەست بهێنم.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر