مباپێ: نەیمار زۆر لەمن باشترە

کیلیان مباپێ یاریزانی یانەی پاریسانجێرمانی فەرەنسی ستایشی ئاستی نەیمار دەکات لە دوای بردنەوەی پاریس لە یانەی گوینگامپ.

لەو یارییەدا نەیمار بە لێدانی سزا لە خولەکی ٥٣ توانی گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکات و پاشان مباپێ لە خولەکی ٨٢ و ٩٠ گۆڵی دووهەم و سێهەم تۆمار بکات, یارییەکەش بە ئەنجامی ٣-١ لە بەرژەوەندی پاریس کۆتای هات.

لە دوای یارییەکەو و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا مباپێ گووتی:

“نەیمار ئەستێرەیەکە لە بەرزترین ئاستدا، زۆر لەمن باشترە”.

“من هێشتا نەگەشتوومەتە ئاستی ئەو، ئەو زۆر گەشەی کردووە لە بەرشەلۆنە و لەگەڵ ئەستێرەکان یاریکردووە”.

پاریس بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پلەی یەکەمی خولی فەرەنسیدایە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا