ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەلێنێکی دڵخۆشکەر بە هەوادارانی یانەکەی دەدات

یاریگا

بەر لە یەکەمین یاری لیگای ئیسپانیا بەرانبەر خیتاڤی، جۆلیان لۆپیتیجی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، بەڵێنێکی دڵخۆشکەری بە هەوادارانی ریاڵ مەدرید دا.

لەم بارەیەوە، لۆپیتیجی لە پرێس کۆنفرانسی یارییەکەی سبەی بەرانبەر خیتاڤی گوتی” من متمانەی تەواوم بەو یاریزانانە هەیە کە ئێستا لەگەڵ ئێمە یاری دەکەن و هیچ سەبارەت بە ئەنجامدانی گرێبەستی گەورە نیگەران نیم، تەمنها بیر لە یارییەکانی داهاتوو دەکەمەوە، من متمانەم هەیە کە یانەکەمان بەهرەی زۆر نایابی تێدایە و دڵنیام لەوەی بەهۆی ئەو بەهرانە بتوانین تیپێکی زۆر تۆکمە و بەهێز دروست بکەین، من بەلێن دەدەم کە یانەکەم بۆ ئەم وەرزە لەسەر هەموو پاڵەوانێتییەکان بجەنگین و ڕکابەری بکەین، بەلای من بردنەوەی لیگا لەو ساتە بۆ ئێمە گرنگی زۆری هەیە و هەموو هەولی خۆمانی بۆ دەدەین”.

لەکۆتایی قسەکانیدا دەربارەی یانەی خیتاڤی لۆپیتیجی گوتی ” یانەی خیتاڤی پارساڵ ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، بۆیە یارییەکەمان قورس دەبێت و هیوادارم یاریزانانمان لە هەردوو لایەنی بەرگری کردن و هێرشبردن ئاستێکی باش پێشکەش بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر