فەرمی .. عەلی عەدنان بۆ یانەی ئەتلانتای ئیتالی یاری دەکات

یاریگا

یانەی ئەتلانتای ئیتالی ڕایگەیاند کە (عەلی عەدنان)ی ئەستێرەی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی ئۆدەنیزی پەیوەندی بە یانەکەیان کردوە و بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەکەیان دەکات.

لەم بارەیەوە یانە ئیتاڵییەکە ڕایگەیاندوە کە عەدنان بۆ یەک وەرز بەشوەی خواستن لەگەڵ ئەگەری کڕینەوەی یەکجاری دوای 20 یاری لەگەڵ یانەکە پەیوەندی بە یانەکە کردوە، سەبارەت بە رۆیشتنی بۆ یانەی ئەتلانتا عەلی عەدنان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە زۆر دڵخۆشە بەوەی پەیوەندی بە ئاتلانتا کردوە و پشکنینە پزیشکییەکانیشی ئەنجامداوە، هەروەها گوتیشی یانە تازەکەی لە خولی یۆرۆپا لیگ یاری دەکات و یانەیەکی زۆر بەهێزە و پارساڵ شەشەمی خولی ئیتالی بوو.

ئاشکرایە کە عەلی عەدنان تەمەنی 25 ساڵە و پێشتەر جگە لە یانەی ئۆدەنیزی بۆ دوو وەرز لەگەڵ یانەی ڕیزا سپۆرتی تورکیش یاری کردوە و لە عێراقیش لەگەڵ یانەی بغداد یاری کردبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر