ڤاڵڤێردی 4 یاریزان لە یارییەکەی ئەمڕۆ بەرانبەر ئالاڤیس دوور دەخاتەوە

یاریگا

ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا لیستی یاریزانانی بۆ یاری ئەمڕۆ بەرانبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤیس ڕاگەیاند و تێیدا 4 یاریزانی لەو یارییە دوور خستوەتەوە.

لەم بارەیەوە، ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسا کە بڕیارە ئەمڕۆ لە یاریگای (نو کامب ) لەگەڵ یانەکەی بەرانبەر ئااڤیس یاری بکات هەر یەکە لە مونیر حەدادی و باکۆ ئەلکاسێر و سامبەر و ڤێرمالینی بەلجیکی بە بڕیارێکی هونەری دوور خستوەتەوە، ئەوەی خوارەوەش لیستی یاریزاناین بارسێلۆنایە بۆ یەکەمین یاری لیگای ئیسپانیا لەم وەرزەدا.

گۆڵپارێزان : تیرشتیگن ، کاسپەر سیلیسین
بەرگری:سیمیدۆ، ڕۆبێرتۆ، پیکێ، ئۆمتیتی، لینیگت ، جۆردی ئەلبا
ناوەڕاست: بۆسکێتس، ڕاکیتیچ، کۆتینیۆ ، ئارتۆرۆ ڤیدال، ئارسەر ، ڕاڤینیا
هێرشبردن: مێسی ، سوارێز، دیمبڵی ، مالکۆم

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر