ساری: هازارد لە چێڵسی دەمێنێتەوە

ماوریزیۆ ساری سوورە لەسەر ئەوەی ئیدن هازارد لە یانەکەی دەمێنێتەوە.

چەند میدیایەکی وەرزشی پێشتر باسی گواسینەوەی هازاردیان لە چێڵسیەوە بۆ مەدرید کردبوو، بەڵام ئەو راهێنەرە دڵنیایی دەدات.

“من قسەم لەگەڵ هازارد کردووە بە تایبەت لە ١٠ رۆژی رابردوو، ئەو هەرگیز هیچی لەسەر ئەوە بەمن نەگووتوە” ساری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی گوتی.

“من دڵنیام ئیدن ئەم وەرزە لەگەڵ ئێمە دەبێت”.

سەبارەت بە فابریگارسیش،  ساری گوتی ئەو پێکانی هەیە بەڵام دەگەڕێتەوە و پێکانەکەی زۆر جدی نییە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا