دوای چارەکە سەدەیەک بە درێسی بیانکۆنێرییەوە، مارکیزۆ یۆڤی جێ هێشت

یاریگانێت/ پێگە فەرمییەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیی، ڕۆشتنی کلاودیۆ مارکیزۆی ناوەندکاریان لە یانەکە ڕاگەیاند.

کۆتایی پێهێنانی بۆندەکە، ڕێککەوتنێکی دوولایەنە بووە و داهاتووی یاریزانە ۳۲ ساڵەکە هێشتا ڕوون نەبۆتەوە، ئەگەرچی وەک دەگوترێت ڕوو لە فەرەنسا دەکات.

کلاودیۆ، لە ڕیزبەندیی هەژدەهەمی ئەو یاریزانە دێت، بە ۳۸۹ یاری لە ماوەی ۲۵ ساڵ، زۆرترین یاریان بۆ خانمەپیرەکە ئەنجام دابێت.

لای خۆشیەوە مارکیزۆ لە تویتێکی هەستبزوێندا، نووسیویەتی:
“ناتوانم واز لە سەیرکردنی ئەم وێنەیە بهێنم. کە بەم درێسە ڕەش و سپیەوە ژیانی خۆمم چ وەک مرۆڤ چ وەک یاریزانێکی تۆپی پێ، نووسیەوە. ئەم درێسەم تا ئەو خاڵە خۆش دەوێت، کە سەرەڕای هەموو شتێک، قایلبم بەوەی هەمیشە بەرژەوەندیی یانەکە لەپێش هەموو شتێکەوەیە”

هاتنی ئێمری جان لە لیڤەرپووڵەوە، پێگە و شوێنی سەرەکیی مارکیزۆی هێندەیتر لەقتر کرد، لەو یانەیەی دایک لە هەر لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە پێکەوەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر