بە وێنە..گریزمان بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک گاڵتە بە ڕامۆس دەکات و تووڕەی دەکات

یاریگا

دوای بردنەوەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی 4-2 لە یانەی ڕیاڵ مەدرید و بردنەوەی سوپەری ئەوروپا ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری یانەی ئاتلەتیکۆ بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی و ڕامۆس بەرگریکارەکەی ریاڵ مەدرید زۆر تووڕە دەکات.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ئاماژەی کردوە کە گریزۆ وێنەیەکی بەدەست دروستکراوی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا خۆی لەسەر تەختی پاشایەتی دانیشتوە و ڕامۆسیش تاجی پادشایەتی لەسەر دەنێت” بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئەو کارەی گریزمان وەک تۆڵەیەکە لە ڕامۆس کە لە چەند ساڵی ڕابردوو دوو جار لەگەڵ ڕیاڵ مەدری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگیان لە ئاتلەتکۆ مەدرید بردەوەتەوە.

ئاشکرایە کە یانەی ریال مەدرید لە یاری دوێنێی سوپەری ئەوروپا بە ئەنجامی 2-4 بە ئاتلەتیکۆ مەدرید شکستی خوارد و دۆڕاندنەکەش لە یەکەمین یاری جولیان لۆپیتیجی ڕاهێنەری تازەی ڕیاڵ مەدرید بوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر