فەرمی | پاریس بەرگریکارێکی ئەڵمانی بە ٣٣ ملیۆن پاوەند کڕی

یاریگا-یانەی پاریس سان جێرمان شکستی بە بارسێلۆنا هێنا لە رکابەری کڕینی تیلۆ کێهرێری بەرگریکاری شاڵکێ.پاریس رەزامەندی نیشاندا بڕی ٣٣ ملیۆن پاوەند بداتە یانە ئەڵمانیەکە سەرەڕای ئەوەی تەنها یەک وەرز لە گرێبەستەکەی مابوو

تیلۆ دەرچووی ئەکادیمیای شاڵکێ یە و وەرزی رابردوو سەرەڕای بچووکی تەمەنی ئاستێکی بەرزی نیشاندا و لە ٣٣ یاری بەشداریکرد. ناوبراو یاریزانی ئەڵمانیای خوار ٢١ ساڵیشە ئەمڕۆ بەفەرمی گواستنەوەکە لەلایەن هەردوو یانەوە راگەیەندرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا