ڕۆناڵدۆ پەیجەکانی یۆڤێنتۆس لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان دەگەشێنێتەوە

یاریگا

ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بۆ یانەی یۆڤێنتۆس لە زۆر لایەن سوودی بۆ یانەی خانمە پیرەکە هەبووە، ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی کاریگەری ئیجابی هاتنی ئەستێرە پورتوگالییەگە لەسەر پەیجەکانی یانەی یۆڤێنتۆس دەخاتە ڕوو.

ڕۆژنامەی (as) ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە هاتنی ڕۆنالدۆ جگە لە بەهێزکردنی یانە ئیتاڵیەکە و زیادکردنی بینرەانی یانەکە و خولی سێریا a ڕێژەی فۆلۆکانی یانەکەی لە هەردوو پەیجی ئینێستاگرام و فەیسبووک بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزکردوەتەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە یانەی یۆڤێنتۆس بە کەمتر لە دوو مانگ زیاتر لە 6 ملیۆن و نیو فۆلۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاد کردوە، بۆ نموونە فۆلۆکانی ئینێستاگرامی یانەکە لە 11 ملیۆن بۆ 14 ملیۆن نیو بەرزبووەوە، هەروەها فەیسبووکی یانەکە لە 34 ملیۆنەوە گەیشتە 35 ملیۆن و نیو، بەگوێرەی پێشبینیەکانی ماڵپەڕی(ڕیزاڵت سپۆرت) لەتویتەر ئەو ژمارانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی تازە زیاتر ڕوو لە زیاد بوون دەکەن.

ئاشکرایە کە رۆناڵدۆ بە گرێبەستێک بە بری 105 ملیۆن یۆرۆ و بە 30 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵانە پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر