يانەی بایەڕن میونشین نرخی ئەلکەنتارای بەڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاند

یاریگا

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی (تیاگۆ ئەلکەنتارا)ی ناوەڕاستکاری یانەی بایەڕن ڕەزامەندی پیشانداوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بکات و یانە ئەڵمانییەکەش نرخی یاریزانەکەی بە بەرپرسانی یانەی شاهانە راگەیاندوە.

ڕۆژنامەی “okdiario”ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە ئەلکەنتارا ڕەزامەندی پیشانداوە بۆ ئەوەی بەر تەواوبوونی میرکاتۆی ئەم هاوینە پەیوەندی بەریاڵ مەدرید بکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە یانەی شاهانە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەلکەنتارا بکات بۆ ئەوەی شوێنەکەی (کۆڤاسیچ) قەرەبوو بکاتەوە، دوای ئەوەی یاریزانە کڕواتییەکە بە شێوەی خواستن ڕووی لە چێلسی لەندەنی کرد.

لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە کێشەی ڕیاڵ مەدرید ئەوەیە کە بایەڕن داوای 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە ئەلکەنتارا دەکات، لە کاتێکدا ڕیاڵ نایەوڤیت یاریزانەکە بە زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ بکڕێت، بەمەش گفتوگۆکان بە ئاسانی بەڕێوە ناچن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر