باکایۆکۆ لە ئیتاڵیا پشکنینە پزیشکیەکانی ئەنجامداوە

Tiémoué Bakayoko

Tiémoué Bakayoko

یاریگا
تیمۆ باکایۆکۆ، ناوەراستکاری فڕەنسی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا ئەمڕۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی گەیشتی ئیتاڵیای کردووە و بریاریشە پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلانەوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ناوەراستکاری فڕەنسی ئەمڕۆ لە شاری میلان پشکنینە پزیشکیەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و بریارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی ئەیسی میلانەوە بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە گواستنەوەکە کاتیە و بۆ ماوەی یەک وەرز دەبێت بە بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ، هەروەها مەرجی کرینەوەی یەکجارەکەیشی 35 ملیۆن یۆرۆیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر