ویلشێر: ڤینگەر دوورخرایەوە نەک خۆی رۆشتبێت

جاک ویل شێر، یاریزانی پێشووی یانەی ئەرسناڵ پێی وایە ئارسن ڤینگەر، راهێنەری پێشووی ئەرسناڵ لە لایەن یانەکە دوورخراوەتەوە نەک ئەوەی خۆی رۆشتبێت.

مانگی چوار، ڤینگەر لە دوای ٢٠ ساڵ کاری راهێنەرایەتی یانەی ئەرسناڵی جێهێشێت، ویلشێر لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بی بی سی زانیاری نوێ دەخاتەروو.

“کاتێک لە دواین ساڵی گرێبەستەکەم بووم، من قسەم لەگەڵ راهێنەرەکە کرد، ئەو گوتی کە یانەکە گرێبەستی نوێی لەگەڵ واژو ناکەن”

“ئەوە راستبوو و دواجار ڤینگەر دوورخرایەوە، ئەوە مایەی سەرسوڕمان بوو و بەڵام ئەرسناڵ بریاری دابوو”

ویلشێر دەشڵێت ئەو بۆیە یانەکەی جێهێشتووە چونکە بەهۆی پێکان چانسی یاریکردنی کەمبوبو و چیدی تۆپ هاوێژەکان ئارەزوویان نەکرد بەشداری بەو بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا