رۆناڵدۆی بەڕازیلی تووشی نەخۆشی بووە

یاریگا-دیاردەی تۆپی پێ رۆناڵدۆ  تووشی نەخۆشی هەوکردنی سییەکان بووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

ناوبراو لە  ڤێلا هاوینەکەی لە ئیبیزا  بووە بۆ بەسەربردنی پشوو  کاتێک تووشی بارێکی هاتووە و گەیەندراوەتە  نەخۆشخانەی ئیبیزاو راستەوخۆ بۆ یەکەی چاودێری وورد.  دواتریش دەرکەوت توشی هەوکردنی سییەکان بووە.

لەسەر داوای خۆی رۆناڵدۆ گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی نویسترا سینۆرا  دێل رۆساریۆ لە مەدرید و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەوێیە.

ناوبراو لە رابردوودا کێشەی تەندروستی هەبووە، لە نێویاندا نەخۆشی لە رژێنی دەرەقیدا کە هۆکاری قەڵەوبوونی و دوورکەوتنەوەی بوو لە تۆپی پێ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا