وێنەیەکی نێیمار لەگەڵ نمایشکارێکی جیهانی جلوبەرگ هەرا دەنێتەوە


یاریگا

جارێکی دیکە نێیمار جۆنیۆر لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕووی گالتەو و توانجی جۆراوجۆر دەبێتەوە، ئەمجارە بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی لەگەڵ نمایشکارێکی ناسراوی جل و بەرگ یاریزانە بەڕازیلییەکە هەرای نایەوە.

نێیمار جۆنیۆر لەپاریس چاوی بە ئیمیلی ڕاتایکۆڤسکی نمایشکاری جل وبەرگی جیهانی دەکەوێت و وێنەیەک بەیەکەوە دەگرن، کە تێیدا ئیمیلی دەستی خستوەتە سەرشانی نێیمار، ئەم وێنەیە وێرایی سادەیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەزاران توانج و کۆمێنتی جۆراەجۆری بەدوای خۆیەوە هێنا، کە تێیدا زیاتر هێرشکردن و توانج بوو لە نێیمار و بە بیرهێنانەوەی نمایشەکانی مۆندیالی ڕوسیا بوو، خەڵێکی زۆر نووسیویەتی ” نێیمار بە پشگیری کردنی ئیمیلی جارێکی دیکە دەکەوێتە خوارەوە”، یەکێکی دیکە نووسیویەتی تووشی شۆک بوون چۆن نێیمار دوای ئەو جووڵەیەی ئەو نمایشکارە بە دەست خستنە سەر شانی نەکەوتوەتە سەر زەوی” یەکێکی دیکە دەڵێت ” ئیمیلی ئاگاداری مل و شانی نێیمار بە، لەبەر ئەوەی ئەگری هەیە بشکێت و دەست بکات بە گریان و هاوار کردن”.

جێی ئاماژەیە وێنەکەی نێیمار کە لە پەیجی خۆی بڵاویکردوەتەوە لە ماوەیەکی کەمدا 13 ملیۆن کەس لایکی کردوە، لە هەروەها لە پەیجی تایبەتی ئیمیلی وێنەکە دانراوە و یەک ملیۆن کەس لایکیان کردوە.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر