ئینێستا بە گۆڵێک نیگارەکانی خۆی پیشانی ژاپۆنییەکان دا

یاریگانێت/ کەمێک پێش ئێستا، لە سێیەم یاری خۆی لە خولی ژاپۆنی، ئاندرێس ئینێستا بە ئاسیستێک لە پۆدۆلسکی ئەڵمانیەوە، یەکەمین گۆڵی خۆی لەو خولە تۆمار کرد.

ئینێستای 34 ساڵ و کاپتنی پێشووی بارسێلۆنا، مانگی پێنجی ئەمساڵ لە یانەکەی کەتەلۆنیاوە ڕووی کردە یانەی ڤیسێل کۆبێی ژاپۆنی. ئەمڕۆ توانی لە خولەکی 15 توانی بە یەکەم گۆڵی خۆی، ناوی لەسەر چیمەنەکانی ژاپۆن بنەخشێنێت.

– ڤیدیۆی گۆڵەکە:

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر