بایەڕن ئەستێرەیەکی یانەی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا

یانەی بایەڕن میونشنی ئەڵمانی چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی سەرەکی یانەی بارسێلۆنا و دەیەوێت لەو هاوینە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی یانەی باریەڕن دەیەوێت هەر لەو هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ (ئیڤان ڕاکیتیچ)ی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕساتی بارسا واژۆ بکات، بەپێی ڕۆژنامەکە ڕاکیتیچ جگە لە بایەڕن بووەتە ئامانجێکی سەرەکی هەردوو یانەی پاریس سان جیرمان و یانەی مۆناکۆ لە فەرەنسا و ئەو دوو یانەیەش دەستەوارەیەکی نایابیان لە موەی ڕابردوودا پێشکەش بە یانەی بارسێلۆنا کردبوو.

لەکۆتایی هەواڵەکەی ڕۆژنامە ئیسپانییەکە هاتوە کە نیکۆ کۆڤاچ ڕاهێنەری تازەی بایەڕن زۆر بایەخ بە ڕاکیتیچ دەدات و بە ئاستی یاریزانەکە سەرسام بووە کاتێک لەگەڵ هەلبژاردەی کڕواتیا وەک ئەستێرەیەک دەرکەوت، بۆیە هەوڵ دەدات پەیوەندی پێوە بکات و خواستی یانە باڤارییەکەی پێ ڕابگەینێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر