بارسێلۆنا ئەم هاوینە تەنها دوو ملیۆن یۆرۆی بۆ کرینی یاریزانان خەرجکردووە

Barcelona

Barcelona

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هاوینی ئەمساڵ بەرامبەر گواستنەوەی چوار یاریزان تەنها دوو ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە کە یانە کەتەلۆنیەکە ئەم هاوینە لە ئەنجامی فرۆشتنی چەند یاریزانێکی، 124,2 ملیۆن یۆرۆ داهاتیان هەبووە، لە بەرامبەردا بۆ کرینی چوار یاریزان ئەوان نزیکەی 127 ملیۆن یۆرۆیان خەرجکردووە، بۆیە ئەوان تەنها دوو ملیۆن یۆرۆیان خەرجکردووە.

بەم هۆیەوە بەرێوەبەرە نوێیەکانی ئەم یانەیە کە یەکێکیان ئێریک ئابیدالە، سوودێکی باشیان گەیاندۆتە ئەم یانەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر