فەرمی : کاپتنی یەکەمی بارسێلۆنا دیاریکرا

یاریگا- بەفەرمی بارسێلۆنا چوار کاپتنی سەرەکی یانەکەی دیاریکرد و گۆڵکاری مێژوویی یانە کەتەلۆنیەکە لیۆنێل میسی بوو بە کاپتنی یەکەم .

دوای ڕۆشتنی ئەندرێس ئنێستا جارێکی دیکە بارسێلۆنا چوار یاریزانی وەکو کاپتن دیاریکرد کە لە پێشەنگیدا میسی دێت ، دوای ئەویش هەریەکە پۆستکێتس و جیرارد پیکێ و سێرجی ڕۆبێرتۆ دەبن .

بڕیاڕە یەک شەممەی داهاتوو یانەی بارسێلۆنا لە جامی سوپەری ئیسپانیدا ڕووبەڕوی سێڤییا ببێتەوە .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر