بە پەلە و بە وێنە ..ڕیاڵ مەدرید تیپۆ کۆرتوای پێشکەش بە میدیاکان کرد

یاریگا

لە ئاهەنگێکی تایبەتدا کەمێک پێش ئێستا یانتەی ڕیاڵ مەدرید تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی تازەی یانەکەی پێشکەش بە میدیاکان کرد.

لەم بارەیەوە لە ئاهەنگەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان و کەسایەتی وەرزشی و میوانان خانەوادەی یاریزانەکە ئامادەی بوون، سەرەتا پێرێز وتەیەکی پێشکەش کرد کە تێیدا ستایشی کۆرتوای کرد دواتر گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە وتەی خۆی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی بە پۆشینی درێسی ریاڵ مەدرید دەربڕی و ئینجا یاریزانەکە بەدرێسی ڕیاڵ مەدرید پێشکەش بە میدیاکان کرا، دواتر کۆرتوا چووە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەوێش پێشکەش بە هەزاران لە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید کرا ، کە هاتبوون بۆ ئەوەی پێشوازی لە گۆڵپارێزە تازەکەی یانەکەیان بکەن.

ئەوانەی خوارەوە چەند وێنەیەکی مەراسیمی پێشکەش کردنی تیبۆ کۆرتوان کە بۆ 6 وەرز بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید یاری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر