دوو یاریزانی یانەی بارسێلۆنا پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگ دەکەن

یاریگا

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی دوو یاریزانی یانەی بارسلۆنا چاوەرێ دەکرێ ئەمڕۆ پێنجشەممە پشکنینە پزیشکییەکان بۆ یانەیەکی پرێمەرلیگ ئەنجام بدەن.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە ئەگەری بەهێز هەیە هەر یەکە لە یاری مینا و ئاندرێ گۆمێز ئەمڕۆ کە دەکاتە دوایین ڕۆژی وادەی گواستنەوەی یاریزانان پشکنینی پزیشکی بۆ یانەی ئیڤرتۆنی ئینگلیزی بکەن، بۆ ئەوەی بە فەرمی پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە بکەن، بەپێی ڕۆژنامەکە بەرپرسانی یانەی ئیڤرتۆن سەقاڵی تەواوکردنی کارەکانی ئەو دوو یاریزانەن بۆ ئەوەی لە ڕیزی یانەکە یاری بکەن.

ئاشکرایە کە ئاندرێ گۆمێز و یاری مینا لەگەڵ بارسێلۆنا یاری دەکەن بەڵام بەهۆی بەدەست نەهێنانی متمانەی ڤالڤێردی ڕاهێنەری بارسا دەیانەوێت تاقیکردنەوەیەکی تازە ئەنجام بدەن و خولەکی زیاتریش یاری بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر