یانەی ئەیاکس بە یەک مەرج دی یۆنگ بە بارسێلۆنا دەفرۆشێت

یاریگا

یانەی ئەجاکس ئەمستردامی هۆڵەندی یەک مەرجی بۆ فرۆشتنی (فڕانک دی یۆنگ)ی ئەستێرەی یانەکە بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داناوە.

بەپێی تازەترین هەواڵ یانەی ئەجاکس بە یانەی بارسێلۆنای ڕاگەیاندوە کە ئەگەر یانەکەیان نەیتوانی لە پالاوتنەکانی چامپیۆنزلیگ بۆ قۆناغی گروپەکانی پاڵەوانێتییەکە سەرکەوێت ئەوا لەو حاڵەتەدا یاریزانە لاوەکەیان بە بری 50 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی بارسێلۆنا دەفرۆشن، ئەوەش لە کاتێکدایە کە یانەی بارسا نەیتوانی لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا پۆل پۆگبا بۆ یانەکەی بگوازێتەوە.

دی یۆنگ کە ماوەیەکە وەک ئامانجێگی گرنگی یانەی بارسێلۆنا دیاری کراوە، لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەجاکس ئەستردام تا ساڵی 2022 بەردەوام دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر