بەر لە یاری سبەی بەرانبەر لیستەرسیتی ڕەشبینی مۆرینیۆ دادەگرێت

یاریگا

بڕیارە سبەی ئێوارە یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی لەدەستپێکی وەرزی تازەی پرێمەرلیگدا ڕووبەڕووی یانەی لیستەر سیتی ببێتەوە، بەر لەو یارییەش ڕەشبینی و نائومێدی (جۆزێ مۆرینیۆ)ی ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکانی داگرتوە.

مۆرینیۆ لە دوایین لێدوانەکانی بۆ میدیاکان ناڕەزایی خۆی لەسەر بەرنامەی یانەکەی دەربڕی بە تایبەتی سەبارەت بەگرێبەستەکان کە بە تەواوی بەهۆی ئەنجام نەدانی هیچ گرێبەستێکی گەورە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە بە تەواوی بێ هیوایی پێوە دیارە، مۆرینیۆ دەڵێت خۆئامادەکارییەکان زۆر باش نەبوو، لەبەر ئەوەی لە کۆمەڵێک یاریزان بێ بەش بووین و ئەوان نەیانتوانی لە ئامادەکارییەکاندا ئامادە بن، جگە لەوەش یانە ڕکابەرەکان بە تایبەتی مان سیتی و لیڤەرپول و تۆتنهام زۆر دەستێکی کراوە پارە بۆ کڕینی یاریزانان سەرف دەکەن بۆیە بەم شێوەیە بێت ئەم وەرزە بۆ مان یۆنایتد زۆر سەخت و قورس دەبێت.

لەدرێژەی قسەکانیدا مۆرینیۆ دەربارەی یاری لیستەر سیتی گوتی” پێم خۆش نەبوو ڕۆژی هەینی یاری بکەین، بەلامەوە باشتر بوو ڕۆژی یەکشەممە یاری بکەین، بەهەر حاڵ کەڵکی نییە بۆ ئەو یاریزانانە بگرین کە ناتوانن لە یاری لیستەر بەشداری بکەن، دەبێت ئێمە باشترین پێکهاتەی بەردەست بۆ ئەو یارییە ئامادە بکەین.

ئاشکرایە کە مۆرینیۆ لە ماوەی ڕابردوو بە بەردەوامی ڕەخنەی لە کارگێڕی یانەکەی گرتوە بەهۆی ئەوەی کە نەیانتوانی لە میرکاتۆی ئەم هاوینە هیچ گریبەستێکی گەورە ئەنجام بدەن، ئەوەش وای کردوە مۆرینیۆ لە ڕکابەری کردنی یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ ڕەشبین بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر