مانچێستەر سیتی گرێبەستی فەرمی لەگەڵ یاریزانێکی کورد واژۆ کرد

یاریگا

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ڕاگەیاند کە گرێبەستی فەرمی لەگەڵ (دانیال ئارزانی) یاریزانی هەڵبژاردەی ئوستڕالیا واژۆ کردوە.

لەم بارەیەوە، هەژماری فەرمی یانەی مان سیتی لەسەر تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاویکردوەتەوە کە مانچێستەر سیتی گرێبەستی فەرمی لەگەڵ دانیال ئارزانی واژۆ کردوە، کە بچووکترین یاریزانی مۆندیالی ڕوسیا بوو، هەروەها ماڵپەڕی یانە ئینگلیزییەکە ئاماژەیان بە تەواو کردنی گرێبەستەکە داوە و وێنەیەکی ئارزانییان بڵاوکردوەتەوە و کە بەڕەگەز کوردی ڕۆژهەڵاتەو لە دایکبوونی شاری خوڕم ئاوای پارێزگای لۆرستانی ئێرانە بەڵام لەگەڵ خێزانەکەی لە ئوستڕالیا دەژین و ڕەگەزنامەی ئوستڕالیان وەرگرتوە.

ئارزانی کە لە یانەی میلبۆرنی ئوستڕالی یاری دەکات تەمەنی 19 ساڵە، لە مۆندیالی ڕووسیا وەک بچووکترین یاریزانی مۆندیال دەستنیشانکرا، کاتێک لەگەڵ ئوستڕالیا بەشداری مۆندیالی کردو لە قۆناغی گروپەکان ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر