ریاڵ مەدرید درێسی یاریزانێک دەفرۆشێت کە بوونی نیە !

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر پێگەی فەرمی خۆی درێسی ئەلێکس هەنتەڕ دەفرۆشێت کە کارەکتەرێکی یاریی ڤیدیۆیی فیفایە و بوونی نیە.

یاری ڤیدیۆیی فیفا ١٩ کە مانگی داهاتوو دەردەچێت  بەشێ سێهەمی Journey لەخۆدەگرێت، تێیدا لاوێک بە هەنگاوەکانی گەیشتن بە ئەستێرەیی تێدەپەڕێت و لەم بەشەدا  دەگات بە خەونەکەی کە یاریکردنە بۆ ریاڵ مەدرید.   یانە مەدریدیەکەش لە پاڵ درێسی ئەستێرەکانیدا لە ماڵپەڕی فەرمی، درێسی ئەلێکس هەنتەڕ دەفرۆشێت بە ژمارەوە ٢٩ وە.

کەمی چالاکی  مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەدا  بووەتە جێگەی رەخنەی هاندەرانی ئەو یانەیە. هێنانی هەنتەڕ بەشێوەیەکی خەیاڵی و فرۆشتنی درێسەکەی تەنیا  هاندەرانی مێرەنگی توڕەتر کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا