مۆدڕیچ گەڕایەوە مەشقەکانی ریاڵ و کۆڤاسیچ بەرەو لەندەن دەکەوێتە ڕێ

یاریگا

بەپێی تازەترین هەواڵی پێگەی فەرمی ڕیاڵ مەدرید، ئەمڕۆ لۆکا مۆدڕیچ ناوەڕاستکاری یانەی ریاڵ مەدرید دوای تەواو بوونی پشووەکەی جارێکی گەڕایەوە و یەکەمین یەکەی مەشقی ئەنجامدا.

بەگوێرەی پێگەی فەرمی ریاڵ مەدرید مۆدڕیچ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکەمین یەکەی مەشقەی لەگەڵ تیپی دووەمی ریاڵ مەدرید ئەنجامدا، بێ ئەوەی هیچ باسێک سەبارەت بەرۆیشتنی لە یانەکە بکرێت، ئەوەش یەکەمین یەکەی مەشقی مۆدڕیچە دوای ئەوەی بەهۆی مۆندیال لە پشوو دابوو، بەگوێرەی میدیاکانیش لە ماوەی داهاتوودا گفتەگۆی تایبەت لە نێوان مۆدڕیچ و سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی داهاتووی یاریزانەکە دیاری بکرێت و یانەی شاهانەش هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لە یاریزانەکەی خۆی بکات و رێگا لە ڕۆیشتنی بگرێت.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی ڕاگەیاند کە بڕیارە ئەمڕۆ ماتیۆ کۆڤاسیچ بگاتە لەندن بۆ ئەوەی پشکنینە پزیشکییەکان بۆ یانەی چێلسی ئەنجام بدات و بۆ یەک وەرز بە شێوەی خواستن لەگەڵ بلووز یاری بکات، دوای ئەوەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نەیتوانی لەسەردەمی زێدان خولەکی زۆر یاری بکات و پێشبینی دەکرێت لەگەڵ (لۆپیتیجی) ڕاهێنەری تازەی ریاڵیش گۆڕانکاری بەسەر بارودۆخیدا نێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر