وادەی گەیشتنی کۆرتوا بۆ مەدرید ڕاگەیەنرا

یاریگا

دوای ڕێکەوتنی هەردوو یانەی چێلسی و ریاڵ مەدرید لەسەر فرۆشتنی تیبۆ کۆرتوا، میدیاکان وادەی گەیشتنی کۆرتوایان بۆ شاری مەدرید ڕاگەیاند.

تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرتس)ڕایگەیاند کە سبەی پێنجشەممە تیبۆ کۆرتوا دەگاتە مەدرید بۆ ئەوەی گربەستەکەی بە فەرمی ڕابگەینرێت و پێشکەش بە میدیاکان بکرێت، دوای ئەوەی یانەی چێلیسیش گرێبەستی لەگەڵ (ئاریزا بالاگا) بەبری 80 ملیۆن یۆرۆ واژۆ کرد، هەر سەبارەت بە هاتنی گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە ئێزگەی (ئۆندا سێرۆ)ی ئیسپانی ئاماژەی کردوە کە لۆبیتیجی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بڕیاری داوە لەم وەرزەدا پشت بە ناڤاس و کۆرتوا ببەستێت، لە کاتێکدا بەهۆی هاتنی لۆنین کە بوەتە گۆڵپارێزی سێیەم پێویست دەبێت کیکۆ کاسیا بەدوای یانەکیەکی دیکە بگڕێت.

یانەی ریاڵ مەدرید بۆ تۆکمە کردنی ریزەکانی ئەمڕۆ گرێبەستی کۆرتوای بە فەرمی ڕاگەیاند و چاوەڕێش دەکرێت لە بەرانبەردا چێلسی کۆڤاسیچ بۆ یەک وەرز بە شێوەی خواستن بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر