هاندەرانی لیڤەرپول دڵی کاریۆس خۆش دەکەن

0


یاریگا

وێرای ئەو دوو هەڵە کوشندەیەی لۆریس کاریۆسی گۆڵپارێزی لیڤەرپول لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ کرد، هاندەرانی لیڤەرپول لە یارییە دۆستانەکەی دوێنێ شەودا ڕێزیان لە کاریۆس گرت و دڵیان خۆشکرد.

لەم بارەیەوە کاریۆس بە پەیامێک لە تویتەر وەڵامی هاندەرانی ڕێدزی دایەوە و گوتی”سوپاس بۆ ئەنفیلد بۆ ئەو پێشوازییە بێ وێنەیە”، کاریۆس زۆر دڵخۆش بوو بە پێشوازی کردنی هاندەرانی یانەکەی لە یاری دوێنێ شەو بەرانبەر تۆرینۆ کە 3-1 بۆ لیڤەرپول بەکۆتا هات، لەم یارییەش جارێکی دیکە متمانە  بە کاریۆس بەخشراوە کاتێک لە یاری دوێنێ شەو بەرانبەر تۆرینیۆ لە شوێنی باکێر ئالیسۆن لە گێمی دووەم هاتە نێو یاریگا و ئاستێکی باشی پێشکەش کرد.

ئاشکرایە کە کاریۆس لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید دوو هەڵەی زۆر کوشندەی ئەنجامدا و لە کۆتاییدا لیڤەرپول بە ئەنجامی 3-1 یارییەکەی دۆڕاند و گۆڵپارێزەکەش دوای یارییەکە بەهۆکاری شکستەکە وەسفکرا و باری دەروونی لەو کاتەدا زۆر تێکچووبوو .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.