ڕۆناڵدۆ هەوڵی ڕازیکردنی ماڕسیلۆ بۆ لای خۆی دەدات


یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکانی ئیتالیا، کریستیانۆ رۆنالدۆی ئەستێرەی تازەی یانەی یۆڤێنتۆس هەوڵەکانی خسوەتە گەڕ بۆ ئەوەی مارسیلۆ ڕازی بکات تا لەوادەی گواستنەوەی هاوینە پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنۆتس بکات.

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە کە ڕۆنالدۆ لە ڕاستیدا پەیوەندی بە ماڕسیلۆ کردوە و باسی یانیە یۆڤێنتۆس و ئامانجە گەورەکانی ئەو یانەیەی بۆ کردوە بۆ ئەوەی ئەویش ڕێچکەی ئەو بگرێت و هەوڵ بدات بە زووترین کات و هەر لە میرکاتۆی ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی یۆڤی بکات.

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ کە بەم دواییە بە گرێبەستێک بە بەهای 105 ملیۆن یۆرۆ و 30 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵانە پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆس کرد، لەسەر مەشقەکانی بەردەوامە و چاوی لەوەیە لەگەڵ خانمە پیرەکە لە وەرزی تازە دەستکەوتی گرنگ لەسەر ئاستی ناوخۆ و ئەوروپا دەستەبەر بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر