چێڵسی ریکۆردی شکاند بۆ گۆڵپارێزێکی نوێ و کۆرتوای فرۆشت بە مەدرید

یاریگا-رۆژێک بەر لە کۆتایی هاتنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە لە ئینگلتەرا یانەی چێڵسی  ٨٠ ملیۆن یۆرۆی خەرجکرد بۆ هێنانی کیپای گۆڵپارێزی ئەتلەتیک بلباو !

بلوز پێویست بوو بەزوویی جێگرەوەیەک بدۆزێتەوە پاش ئەوەی تیباوت کۆرتوا ئامادەنەبوو بگەڕێتەوە مەشقەکانی چێڵسی لەپێناو فشارخستنە سەر یانەکە تاوەکو بیفرۆشن بە ریاڵ مەدرید. ئەو کارەشی بۆچووە سەر و هەردوو یانە بەرامبەر بە ٣٨ ملیۆن پاوەند لەسەر گواستنەوەی گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە رێککەوتن.

کیپا لە هاوینی رابردوو جێگەی بایەخی ریاڵ مەدرید بوو بە جۆرێک لەکۆتا چرکەکاندا مەدرید لە کڕینی پاشگەزبووەوە، تاوەکو ئەمڕۆ رۆیشتنی ئەو گۆڵپارێزە بۆ لەندەن بووە هۆی ئەوەی مێرەنگی  بە ئامانجەکەی خۆی بگات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا