بۆفۆن: مباپێ دەبێتە ئەفسانە

جیانلوجی بوفۆن، گۆڵپارێزی یانەی پاریسان جێرمان، بڕوای وایە رۆژێک کیلیان مباپێ دەبێتە ئەفسانەی  تۆپی پێ

مباپێی ١٩ ساڵ دووەم یاریزانی لاو بوو کە توانی گۆڵ لە جامی جیهانی  تۆمار بکات

لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری یانەی پاریسان جێرمان، بوفۆن بۆچوونی خۆی لەسەر ئاستی مباپێ ئاشکرا کرد

“کاتێک لەگەڵ ئەندرێ بارزاگلی قسەمکرد کە هاوڕێیەکی زۆر نزیکمە، پێی گووتم کە مباپێ زۆر خێرا بە تۆپەوە رادەکات و بە سەختی توانیویەتی بیوەستێنێت”

“مباپێ شتێک لەوانی دیکە زیاتر. هیودارم ئەو بە سادەیی بمێنێتەوە و ئارەزووی گەشەکردنی بمێنێت”

“ئەگەر وابکات، ئەو دەبێتە ئاماژەیەک لە مێژووی تۆپی پێ”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا