بە پەلە .. کۆڤاسیچ پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگ دەکات

یاریگا

لە تازەترین هەواڵیدا، ڕۆژنامەی ماڕکا کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند کە ڕیال مەدرید ڕازی بووە بەوەی یاریزان ماتیۆ کۆڤاسیچ ناوەڕستکاری ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ بکات.

لەم بارەیەوە ماڕکا ئاماژەی کردوە کە یانەی ریاڵ مەدرید بە یاریزان (کۆڤاسیچ) یان ڕاگەیاندوە کە بە یەک وەرز بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی چێلسی لەندەنی دەکات، لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە بە یاریزان کۆڤاسیچ گوتراوە کە پێویستە خۆی بۆ ڕۆیشتن بۆ لەندن ئامادە بکات بۆ ئەوەی کارەکان گرێبەستەکە بە فەرمی کۆتایی پێ بهێنرێت، تا ئەو ساتەش هیچ شتێک بە فەرمی لە لایەن دوو یانەکە بڵاونەکراوەتەوە.

ماتیۆ کۆڤاسیچ کە پێشتر لە ئینتەرمیلانەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدرید کردبوو، لە چەند وەرزی ڕابردوودا نەیتوانی پێگەی سەرەکی لە پێکاهتەی زێدان دەستەبەر بکات، هەروەها پێشبینی دەکرا کە لە پێکهاتەی لۆپیتیجی ڕاهێنەری تازەش بارودۆخی یاریزانەکە بەهەمان شێوە بێت، بۆیە یاریزانەکە داوای رۆیشتنی کردووە و لەسەر داواکەی سوورە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر